Patient information in sorani

لە ئێستادا لێکۆڵینەوەیەکی زانستیی لە پارێزگای ستۆکهۆڵم بەردەوامە کە لەسەر ئەوەیە لێکۆڵینەوە بکرێت ئایا لەڕێگای (سکرین کردن) تێڕوانین ئەکرێت لەرینەوەی گوێچکەڵەی دڵ بدۆزرێتەوە لای ئەو کەسانەی کە تەمەنیان ٧٥ – ٧٦ ساڵانە و ئایا ئەمە ئەتوانێت مەترسی خوێنپژانی مێشک(وەستانی مێشک – سترۆک) کەم کاتەوە لەڕێگەی لێکۆڵینەوە و چارەکاریی بە دەرمانی خوێنشلکەرەوە. لێکۆڵینەوەکە لەوەش ئەکۆڵێتەوە کە تا چ بەرفراوانییەک چارەکاریی بە خوێنشلکەرەوە بەو نەخۆشانە دراوە کە لەرینی گوێچکەڵەی دڵ لەلای ئەوان ناسراوە. ئەمە ئەو هۆکارەیە کە تۆ ئەم زانیارییانە و ئەم پرسپێکردنەت وەرگرتووە. لێکۆڵینەوەکە لەلایەن mPri KTA ، نەخۆشخانەی زانکۆی کارۆلینسکا وە ئەکرێت.

 

بۆچی ئەم پڕۆژەی توێژینەوەیە ئەکرێت؟

لەرینی گوێچکەڵە ئاساییترین تێكچوونە لە لێدانی دڵدا و پەیدابوونی بە زیادبوونی تەمەنەوە زیاد ئەکات. دۆخەکە ناڕێکی بە لێدانی دڵ ئەدات و نیشانەکانی زۆر جیاوازییان هەیە.، مرۆڤ ئەکرێت لە هەندێک دۆخدا لەرینی گوێچکەڵەی دڵی هەبێت بەبێ ئەوەی هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی پێوەدیاربێت. بۆیە جێی بایەخە کە لەڕێگەی سکرین کردنەوە (لێکۆڵینەوە)هەوڵ بدرێت بۆ دۆزینەوەی لەرینی گوێچکەڵە. ئێمە هەروەها لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوە ئەکەین کە ئایا شێوازی تر بێجگە لە نەخشەکێشانی کارەبایی دڵ هەیە کە بتوانێت یارمەتی لە دۆزینەوەی لەرینی گوێچکەڵەدا بدات.

 

بۆ ئەم مەبەستەش نموونەی خوێن لە بەری ئانیشکت وەرئەگرین بۆ ئەوەی شیکردنەوە لەسەر تەنێک (ماددەیەک) بکەین کە ڕێژەکەی بەرزئەبێتەوە گەر مرۆڤ لەرینی گوێچکەڵە یان زێدە ماندووبوونی دڵی هەبێت. وەڵامی تاقیکردنەوەی خوێنەکە یەکلای ئەکاتەوە کە چ جۆرە لێکۆڵینەوەیەک بکرێت. ئێمە هەروەها لێکۆڵینەوە لەسەر هەندێک نەخشەکێشانی کارەبایی دەستی دڵ لە کاتی لێکۆڵینەوەکەدا ئەکەین. لە کۆتاییدا ئەمانەوێت ئەوەش بزانین کە ئایا شێوازەکە خەرجییەکی کاریگەری هەیە و ئایا چی کاریگەریی لەسەر بەشدارییکردن لە سکرین کردنەکەدا هەیە.

 

لە دۆخی لەرینی گوێچکەڵەدا مەترسییەکی زیاتر هەیە کە دووچاری خوێنپژان/ وەستانی مێشک (سترۆک) بن، هۆکاری ئەمە ئەوەیە کە خوێن تۆپەڵبوون لە گوێچکەڵەی دڵدا دروست ئەبێت. لەڕێگەی چارەکاریی بە دەرمانی خوێن شلکەرەوە مەترسی سترۆک لە ٦٠ – ٧٠٪ کەمکرێتەوە. چارەکاریی بە دەرمانی خوێنشلکەرەوە مەترسی تووشبوون بە خوێن بەربوونی مەترسیدار زیاد ئەکات.

لێکۆڵینەوەکە لەلایەن ئەنجوومەنی هەڵسەنگاندنی نەریتی لە ستۆکهۆڵم پەسەندکراوە

 

ئایا بەشدارییکردن لە لێکۆڵینەوەکەدا بۆ من مانای چییە؟

گەر تۆ بەشدارییکردن لە لێکۆڵینەوەکەدا پەسەند بکەیت، ئەوا یەکەم شت بۆت هەیە وەڵامی چەند پرسیارێک لەسەر تەندروستیت بدەیتەوە و ترپەی دڵت تۆمارئەکرێت. پاشان تۆ پێنج نموونەی خوێن بەجێئەهێڵیت و نەخشەکێشانی دڵ کە ناوبراو بە نەخشەکێشانی دڵ لە پەنجەگەورەکانەوە یە تۆمارئەکرێت. گەر وەڵامی تاقیکردنەوەکان ئاسایی بن و گەر نەخشەکێشانی دڵ لێدانی ئاسایی دڵی نیشان دا ئەوا چی تر لێکۆڵینەوە ناکرێت. لەو پێنج تاقیکردنەوەی خوێنانەدا، چواریان لە بانکی زیندوو(بایۆبانک) هەڵدەگیرێن، بڕوانە لای خوارەوە..

 

گەر وەڵامی تاقیکردنەوەی خوێنەکە بەرزبووبێتەوە و نەخشەکێشانی دڵ لێدانێکی ئاسایی نیشان دا ئەوا نەخشەکێشانی زیادەی دڵ لە پەنجەگەورەکانەوە پێشکەش بە تۆ ئەکرێت کە لە ماڵەوە بە کەرەستەی دەستی(هەڵگر) نەخشەکێشانی دڵ ئەکرێت، بۆ ئەوەی هەوڵ بدرێت کە بەشە ڕووداوی کورتماوە لە لەرینی دڵ بسەلمێنرێت. تۆمارکردنەکە لایەنی کەم ڕۆژی دووجار بۆ ٣٠ چرکە و بۆ ماوەی دوو هەفتە ئەکرێت، لەڕێگەی ئەوەی کە هەردوو پەنجەگەورە لەسەر تۆمارکەرێکی نەخشەکێشانی دڵ ڕائەگیرێت، کە لە ماوەی بەشدارییکردنەکەدا خوازراوە.

 

گەر نیشانی دا کە تۆ لەرینی گوێچکەڵەی دڵت لەگەڵدایە، کاتێکت لای دوکتۆر پێشکەش ئەکرێت بۆ ئەوەی هەڵوێستی خۆت لەسەر چارەکاریی بە دەرمانی خوێن شلکەرەوە بگریت.

 

گەر بەهایی تاقیکردنەوەی خوێنەکەی تۆ زۆر بەرزبوو ئەوا لێکۆڵینەوەی تریشت پێشکەش ئەکرێت کە لەوانە لێکۆڵینەوەی فرمانی دڵە بە سۆنار، جا نەخشەکێشانی دڵ هەرچی نیشان دابێت.

 

هەروەها تۆ ئەچیتە ناو بەدواداچوونێکی درێژخایەنەوە کە بۆ ماوەی ٥ ساڵانە، لەوێدا لێکۆڵینەوە لەسەر تۆمارگەی دەستەی گارگێریی کۆمەڵایەتیی ئەکرێت بۆ ئەوەی کە بۆ نموونە لێکۆڵینەوە لەسەر پەیدابوونی نەخۆشبوون بە سترۆک(خوێنپژانی مێشک) و نووسینی دەرمانی ڕێگری لە خوێن تۆپەڵبوون بکرێت. ئەم بەدواداچوونە پێداویستی بە هیچ هاوکارییەکی چالاکانە لەلایەن تۆوە نییە. خوێن لە نموونە وەرگرتنەکانەوە هەڵئەگیرێن بۆ ئەوەی لە ئاییندەدا بتوانرێت لێکۆڵینەوە لەسەر تەنی تازە بکرێت کە یارمەتی ئێمە بدات لەرینی گوێچکەڵەی دڵ نیشان بدەین. جا ئایا چۆن مامەڵە بە تاقیکردنەوەکەی تۆوە ئەکرێت، ئەوە لەژێر سەردێڕی بایۆبانک باسکراوە.

 

لێکۆڵینەوەکە قەرەبووکردنەوەی سەفەری لەگەڵدا نییە. ئەگەری بوونی خەرجی چارەکاری بەدەرمان پاش بەشدارییکردنت هەبێت ئەوا ئاساییانە سوودی دەرمان ئەیگرێتەوە.

 

کامانەن ئەو ناخۆشیانەی/ مەترسیانەی کە لێکۆڵینەوەکە ئەبێتە هۆکاری؟

هەم لەرینی گوێچکەڵەی دڵ و هەم چارەکاری بە دەرمانی خوێن شلکەرەوە وائەکەن کە مرۆڤ دووچاری هە ندێکی دیاریکراو لە مەترسی بێت، بەڵام ئەو مەترسی کەمکردنەوەیەی کە دەرمانی خوێنشلکەرەوە ئەیهێنێتە ئاراوە ، لە زوربەی دۆخەکاندا زۆر جاران گەورەترە لەچاو ئەو مەترسییەی چارەکارییەکە ئەیگرێتەوە. هەروەها ئەم چارەکارییە لە دوایین ڕێبازەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کۆمەڵایەتی بۆ چاودێریی نەخۆشی دڵ پێشنیاز ئەکرێت.

 

بەپێی هەڵسەنگاندنی ئێمە، ئەو تێڕوانینانەی کە لەناو لێکۆڵینەوەکەدان واتای هیچ مەترسییەک نادات.

 

ئایا کامانەن ئەو سوودانەی کە لێکۆڵینەوەکە بۆ تۆ مانا ئەدات؟

بەشدارییکردنی تۆ دەرفەتی دۆزینەوە و چارەکارییەک ئەدات کە بەهێز چارەکاریی مەترسی خوێنپژان/ وەستانی مێشک ئەکات، لێکۆڵینەوەکە ئەتوانێت هەروەها زانستی بەنرخمان بداتێ کە کەسانی تریش لە ئاییندەدا بتوانن سوودی لێوەربگرن.

 

ئایا زانیارییە کەسییەکان چۆن خڕئەکرێنەوە و چۆن مامەڵە لەگەڵ بەنهێنییکردن ئەکرێت؟

دوکتۆرەکەی لە لێکۆڵینەوەکە بەرپرسە و گرووپی توێژینەوەکە (بڕوانە زانیاریی پەیوەندیدار لای خوارەوە) هەڵئەستن بە خڕکردنەوە و تۆمارکردنی زانیارییە کەسییەکانی تۆ بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی توێژینەوەکە.. ئەم زانیارییانە ئەکرێت ئەمانەی تێدابێت: ناو، ژمارەی کەسی، زانیاریی ناوونیشان، زانیاریی لەسەر فاکتەری مەترسیدار بۆ دروستبوونی تۆپەڵبوونی خوێن لەگەڵ تۆمارکردنی نەخشەکێشانی کارەبایی دڵ بە پەنجەگەورەکان و دەستنیشانکردنی نەخۆشی بە نەخشەکێشانی کارەبایی دڵ بە پەنجەگەورەکان و بەشە گرنگەکانی ژووڕناڵی نەخۆشییەکانی تۆ. زانیارییە کەسییەکانی ناو لێکۆڵینەوەکە هەڵئەگیرێن و لە سیستەمێکی داتادا مامەڵەیان لەگەڵ ئەکرێت. زانیارییەکانی تۆ پاراستنی بەنهێنیکردنیان لەسەرە و هیچ کەسێکی مۆڵەت پێ نەدراو سیستەمەکەی لەبەردەستا نییە.

 

تۆ مافی ئەوەت هەیە کە بە نووسین داوا بکەیت پێزانینت هەبێت لەسەر ئەو زانیارییانەی لەسەر تۆ تۆمارکراون. تۆ مافی دەرهێنانی زانیاریی لەم بابەتەت ساڵی یەکجار بەبێ خەرجی هەیە. ئەگەر ئەوە هاتەپێش کە شتێک لەسەر تۆ هەڵەدارە، ئەوا ئەبێت ئەو زانیارییە هەڵەیە بگۆڕدرێت. پەیوەندیی بە دوکتۆری بەرپرسەوە بکە (بڕوانە لای خوارەوە)گەر حەز ئەکەیت دەرهێنراوێک لە تێکست وەربگریت.

 

زانیارییەکان تەنها بۆ ئەو کارمەندانە لەبەردەستایە کە بە جێبەجێکردنی لێکۆڵینەوەکە هەڵئەسن و بۆ هیچ مەبەستێکی تر بەکارناهێنرێن. تۆ مافی ئەوەت هەیە کە داوای زانیاریی بکەیت لەم مامەڵەکردنە لەگەڵ زانیاریی کەسییدا بەپێی یاسای زانیاریی کەسی (Pul) بڕگەی ٢٦ و ئەمەش لەڕێگەی نووسین بۆ نوێنەری گشتیی زانیاریی کەسی ئەکەیت، کە ئەم کەسەیە, Sissi Myllyniemi, Kansli- och Miljöavdelningen, Norrbacka S3:01, Solna, 171 76 Stockholm

 

 

بایۆبانک

تاقتکردنەوەکانی تۆ لە بایۆبانکێکدا بە ژمارە ٩١٤هەڵئەگیرێن و بەپێی یاسای بایۆبانک لەناو چاودێری نەخۆشی – تەندروستیدا (٢٩٧:٢٠٠٢) مامەڵەیان لەگەڵ ئەکرێت، کە ئەمە ڕێسابەندی ئەوە ئەکات بەچ شێوازێک نموونەکە هەڵگیرێت و سوودی لێوەرگیرێت. نموونەکە بە کۆد کراوی هەڵئەگیرێت، ئەمەش مانای ئەوەیە کە ناکرێت ڕاستەوخۆ سەرچاوەی نموونەکە بۆ تۆ وەک کەسێک بگەڕێنرێتەوە .

 

پێش پڕۆژەی توێژینەوەکە ئەکرێت شیکردنەوەی پەیوەندییدار بەلەرینی گوێچکەڵەی دڵ ئەنجام بدرێت. نموونەکەی تۆ ئەکرێت بۆ شیکردنەوە بۆ ئەزموونگەکەمان لە سوید بنێرێت یاخود بۆ ئەزموونگەی لایەنی هاوکار لەناو یەکێتی ئەورووپادا بنێرێت. نموونەکە بۆ ماوەی لێکجیاواز لە جاوەڕوانکردن بۆ شیکردنەوەکە هەڵئەگیرێت.

 

کێ نموونەکان و زانیارییەکانی لەبەردەستایە؟

تەنها توێژەرەوەکان لێکۆڵینەوەکە و زانیارییەکانیان لەبەردەستایە بەڵام دۆزینەوەی سەرچاوەکەی کە تۆیت لابراوە. پڕۆژەکە سەرنجدانەوە و پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجوومەنی نەریتەوە لەسەرکراوە.

ئەنجامەکە ئەکرێت لە گۆڤاری زانستیدا بڵاوکرێتەوە وهاوکات لەگڵ کۆبوونەوەی زانستیدا پێشکەشکرێت.تەنها ئامار پێشکەش ئەکرێت و ناکرێت هیچ تاکەکەسێک بناسرێتەوە..

 

 

دڵخوازانەیە و گەر ڕای خۆت بگۆڕیت

بەشدارییکردنی تۆ دڵخوازانەیە و تۆ ئەتوانیت هەر کاتێک بێت بەشدارییکردنەکەت بوەستێنیت بەبێ ئەوەی پێویست بکات کە ڕوونکردنەوە لەسەر هۆکارەکەی بدەیت. گەر ئەوە هەڵبژاردە ئەکەیت کە بەشدارییکردنەکەت بوەستێنیت ئەوا ئەمە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بەتەنگەوەهاتنی ئاییندەی تۆ نابێت.

 

گەر ئەتەویت بەشدارییکردنەکەت بوەستێنیت: گەرئەتەوێت بەشدارییکردنەکەت بوەستێنیت پەیوەندیی بکە بە پەرستیار یان دوکتۆری بەرپرس لە پڕۆژەکە (بڕوانە زانیاریی پەیوەندییدار لای خوارەوە).

 

زانیاریی کۆکراوە: لێرەدا گرنگە تێبیینی بکرێت کە دوکتۆری بەرپرس لە لیکۆڵینەوەکە مافی ئەوەی هەیە کە زانیاریی کۆکراوە هەڵبگرێت بۆ ئەگەری کۆتاییپێهێنانی لێکۆڵینەوەکە و کە ئەم زانیارییانە بەردەوام بەشێک ئەبن لە لێکۆڵینەوەکە.

 

گەر تۆ پەشیمانی لەوەی کە مۆڵەتی خۆت بۆ بەکارهێنانی نموونەکەت داوە، ئەوا مافی ئەوەت هەیە کە نموونەکان فڕێدرێن.

 

کەسانی پەیوەندییدار

گەر تۆ زانیاریی زیاترت لەمەڕ لێکۆڵینەوەکە ، مافەکانت وەک نەخۆش ئەوێتت، یان گەر کێشە لەکاتی لێکۆڵینەوەکەدا کەوتەوە، ئەوا تۆ ڕووئەکەیتە:

 

KTA Prim پەرستیاریی بەرپرس لە                                         08-517 782 02

 

دوکتۆری بەرپرس لە لێکۆڵینەوەکە:

 

Mårten Rosenqvist, Överläkare/Professor

پۆستی- ئەلەکترۆنیکی: marten.rosenqvist@ds.se

Sabbatsbergs Sjukhus Dalagatan 9

113 61 Stockholm